AP ١٤٠١ سەرماوەز ٢ ١٠:٣٩

ئەمریکا دووبارە گومان دروست دەکات؛

کاردانەوەی کۆشکی سپی بە دەستپێکردنەوەی پیتاندنی 60 لەسەدی ئۆرانیۆم لە ئێران

کاردانەوەی کۆشکی سپی بە دەستپێکردنەوەی پیتاندنی 60 لەسەدی ئۆرانیۆم لە ئێران

کۆشکی سپی لە درێژەی هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ گوماناوی نیشان دانی تواناییەکانی ئێران لە تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی، بە دەستپێکردنەوەی پیتاندنی 60 لەسەدی لەلایەن تارانەوە کاردانەوەی نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، کۆشکی سپی ڕۆژی سێشەممە بە دەستپێکردنەوەی پیتاندنی 60 لەسەدیی ئیران لە ناوەندی فۆردۆ کاردانەوەی نیشان دا.

جان کۆربی هاوئاهەنگ کاری پێوەندییە ستراتیژییەکانی کۆشکی سپی لە درێژەی هەوڵەکانی وڵاتەکەی بۆ گوماناوی نیشاندانی بەرنامەی ناڤۆکی ئێران لە ئەو بارەوە وتی: دڵنیا نین کە ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی 60 لەسەدی لە ناوەندی فۆردۆ دەست پێکردووە.

ناوبراو لە ئەو بارەوە درێژەی دا: ئێمە بە نیگەرانییزۆرەوە درێژە دەدەینە چالاکییە ناڤۆکییەکانی ئێران. ئێمە هەڕەشەکانی ئێران بۆ سەر ناوچەکە بە فەرمی دەناسین و هەر بۆیە کە دەمانەوێت دڵنیا ببینەوە کە هەموو بژاردەکان لەسەر مێز دەمێننەوە.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران لەسەر بەرنامەی ناڤۆکی ئەو وڵاتە نزیک نین.

News ID 44223

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha